ئایا تۆ نوێیت لە سویددا؟ PREO (پرێۆ) یارمەتیت دەدات!

کاتێک کە نوێ بیت لە سویددا زۆر شت هەیە کە پێویستە شارەزایت لەسەر هەبێ. تۆ رەنگە پێویستیت بە زانیاریی لەسەر دەزگا دەوڵەتییە جۆاروجۆرەکان، یارمەتی بۆ دۆزینەوەی کار/خوێندنی گونجاو، پشتیوانی زمانی (سویدی)، زانیاریی کۆمەڵایەتی یان هەروەها شتی دیکە هەبێ. زانیاریی زمانی گرنگترین رێگەچارەیە بۆ ئەوەی بێیتە نێو کۆمەڵگا و لە PREO لەرەێگەی خوێندنەکانی ئێس ئێف ئی ئێمەوە یارمەتی بۆ فێربوونی زمانی سویدی وەردەگری.

پەیوەندیم پێوە بکە!

New in Sweden? Read in your own language.

ئایا تۆ نوێیت لە سویددا؟

ئێمە لە “پرێۆ”دا کارمەندی چەندزمانەمان هەیە و ئامانجی هەمیشەیی ئێمە ئەوەیە کە لە ڕێگایەکی راست و روون رێنوێنیت بکەین تاکوو زانیاریی راست بە شێوازێکی دروست بەدەستت بگا.

دەتوانی پرسیارەکانت لەرێگای ئیمەیل، تەلەفۆن یان لەرێگای سەردانی نووسینگەکەمان لەو کاتانەی کە کراوەیە ئاراستەمان بکەی. ئیمەش بە گوێرەی توانامان هەوڵ دەدەین کە بە خێراترین کات وڵامی پرسیارەکانت بدەینەوە.

رەنگە پێویستت بە دۆزینەوەی خانوو، پڕکردنەوەی فۆرمی بنکەی بیمەی گشتی، دایرەی کۆچبەران یان دایرەی کاردیتنەوە هەبێ. بەخێر بیت بۆ ئاراستەکردنی پرسیار بۆ ئێمە لە “پرێۆ”.

پەیوەندیم پێوە بکە!

Hitta PREO Utbildning

Kopparbergsvägen 17, Västerås
08-12003030
kontakt@preoutbildning.se