بەخێر بێن بۆ ئیس ئێف ئی (‏كورتكراوهی: خوێندنی سویدیی بۆ بیانیان‏) لە شاری ڤێستێرئۆسس

سویدیی بۆ بیانیان (ئیس ئێف ئی) خوێندن بۆ کەسێکە کە زمانی زگماکی سویدی نەبێ. تۆ فێرێ بنەماکانی نووسین و خوێندن بە زمانی سویدی دەکرێت. هەروەهاش تۆ راهێنانی زمانی سویدی بۆ مەبەستی بەکارهێنان لە ژیانی رۆژانەت و هەروەها کاروباری داهاتووت، وەردەگریت. تەواو خوێندنەکە بەخۆڕاییە. خۆت دەتوانی بڕیار بدەی کە ئایا بە نیازی بە رۆژدا، بە ئێوارەدا، رۆژانی شەمە یان لە ڕێگای دوورهوه (بۆ نموونە لە ماڵەوە) بخوێنیت.

پەیوەندیم پێوە بکە!

Read about SFI, Swedish For Immigrants in your language

یس ئێف ئی، خوێندنی سویدیی بۆ بیانیان‏

ە لای ئێمەدا لە لایەن مامۆستای بەئەزموونی ئیس ئێف ئییەوە فێردەکرێیت و رێنمایی وەردەگریت. پێکەوە پلانی فێرکاریی تایبەتکراو بۆت دابین دەکەین کە لەگەڵ پێداویستییەکان و هەلومەرجی تۆدا بگونجن. لێرەدا ئەو کاتەی کە بۆت باشتر بگونجێ فێری خوێندنەو، نووسین، قسەکردن و تێگەێشتنی زمانی سویدی دەبیت. لای ئێمەدا دەتوانی پێشنیوەڕۆ، پاشنیوەڕۆ یان بە ئێواراندا دەرس بخوێنیت.

 

داخوازینامه‏

لای ئێمدا هەروەها ئەمانەی خوارەوەش پێشکەش دەکرێ

کەرەستەکانی کاردۆزینەوە وەکوو سی ڤی (پوختەی ژیاننامەی ئەزموونی کار و خوێندن) و نامەی کەسیی.

ە نزیکەوە لەگەڵ مامۆستا و خوێندکاری دیکەوە دەخوێنیت.

وانەکەکان لەگەڵ چالاکیی دیکە وەکوو سیمینار، خوێندن بە کەرەستەی دیجیتاڵی و خوێندن بەدەست خۆت.

ئیس ئێف ئی پێکەوە لەگەڵ خوێندنی ئامادەیی، خوێندنی پاش ئامادەیی گەورەساڵان، کار یان کاروباری دیکە تێکەڵە بکە.

ئاراستەی خوێندنەکان

ئاراستەی خوێندنی 1 (کۆرسی ئا و بی ئێس ئێف ئی)

گونجاوە بۆ کەسێ کە لە وڵاتی خۆیدا نەیخوێندبێت یان خوێندنەکەی کورت بووبێت.

ئاراستەی خوێندنی 2 (کۆرسی بی و سی ئێس ئێف ئی)

گۆنجاو بۆ کەسێک کە خوێندنی ئامادەیی لە وڵاتی خۆی تەواو کردبێ و هەروەهاش بۆ کەسێ کە خوێندنی سەرەتایی کۆرتی هەبێ و راهاتبێت لەگەڵ خوێندندا.

ئاراستەی خوێندنی 3 (کۆرسی سی و دی ئێس ئێف ئی)

گونجاوە بۆ کەسێ کە لەگەڵ خوێندندا راهاتبێت، کەسێ کە خوێندنی پاش ئامادەیی هەبێ یان لە وڵاتی خۆیەوە خوێندنی باڵاتری هەبێ.

ئیس ئێف ئیت تەواو کردوە؟ کۆرسی سویدی وەک زمانی دووهەم بخوێنە (ساس)

خۆت ئاوەها ناونووس دەکەیت

پێش دەستپێبکردنن بە خوێندی ئیس ئێف ئی پێویست بە دەستنیشانکردن و هەڵسەنگانی (پێشینەی کار و خوێندن) لە خوێندنگەی گەورەساڵانە.

دەتوانی لە رێگەی فۆرمی ئەلێکترۆنی خۆت بۆ ئەم دەستنیشانکردنە ناونووس بکەی.ت.

هەروەهاش دەتوانی رۆژانی دووشەمە و چوارشەمە کاژێر 10-12 سەردانی خوێندنگای گەورەساڵان بە ناونیشانی Ingenjör Bååths gata 17, 722 12 Västerås بکەی.

جگە لە مانگی شەش هەموو مانگێک جارێ کۆرسێکی نوێ دەستپێدەکات. کۆرسەکان لە تەواو ساڵدا بەردەوامن و لای ئێمەدا کۆرسەکان بەسەر تێرم دابەش نەکراون.

داخوازینامه‏

Hitta PREO Utbildning

Kopparbergsvägen 17, Västerås
08-12003030
kontakt@preoutbildning.se